سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری دەكات

ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی 6ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری بە سەرۆكایەتیی ئارام قادر، سەرۆكی هاوپەیمانێتی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم تاوتووکرا و هەنگاوەكان بۆ پێشخستنی پڕۆسەی سیاسی و برەودانی تەبایی و سەقامگیری خرایە بەر باس و گفتوگۆ.

پەیوەندییەكانی هەردوولا تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.

Back to top button