بەرپرسێکی ئیسرائیلی : بن سەلمان و بن زاید زیاتر لە جووەکان پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن

 

 

 

دامەزرێنەری سەنتەری فلکلۆری ئیسرائیل مایك ئیفینس گوتی جێنشینی سعودی محەممەد بن سەلمان و جێنشینی ئەبو زەبی محەممەد بن زاید  پشتیوانترن بۆ ئیسرائیل لە زۆربەی جووەکان و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا بە پیاو چاکەکانی ناوزەرد کردن

 

 

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، یسرائیل کاتس گوتی ویلایەتە یەکگرتووەکان ، بە پشتیوانیەکی تەواوی تەل ئەبیب ئۆپەراسیۆنێك بەڕێوەدەبات بۆ هەماهەنگی هەرێمی بەمەبەستی پەرە پێدانی پەیوەندیەکان لەگەڵ ووڵاتانی عەرەبی

 

شایەنی باسە بن سەلمان کارێکی تایبەتی بە ڕاوێژکاری پێشووی خۆی ” سعود قەحتانی ” ڕاسپارد ئەویش بە جوان کردنی شێوەی ئیسرائیل لە پێش ڕای گشتی سعودیا و ئەویش لەلای خۆیەوە ڕێنمایی بە ڕۆژنامەگەری دا بە گۆڕینی شێوەی ئیسرائیل کە پێشتر پێی دەگۆترا دووژمنە جوولەکەکان

Back to top button