دوای ئەوەی پارتی وەزارەتێکی بە سۆسیالیست‌دا، ئەو حزبە کورسیەکەی لەپەرلەمان دەداتە حزبێکی تر.
دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان وەزارەتێکی لە پشکی خۆیدایە حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان، سۆسیالیست ڕایدەگەیەنێت كورسییه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ڕاده‌ستى پارتى كرێكاران و ڕه‌نجده‌رانى كوردستان ده‌كات.
د.فه‌رهاد تۆفیق، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و ڕاوێژكارى گشتى حزبى سۆسیالست دیمو‌كراتى كوردستان به ڕایگه‌یاند: “حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان، له دوایین هەڵبژاردن به لیستى سه‌رده‌م به‌شداریى کرد، به‌ڵام دواى یه‌كلابوونه‌وه‌ى پۆستى وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون بۆ حزبى سۆسیالیست ئێمه كاندیدى خۆمان بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته یه‌كلایى كردووه‌ته‌وه کە عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حموده به‌ڵام له‌كاتى وه‌رگرتنى ئه‌و وه‌زاره‌ته بۆ حزبه‌كه‌مان كه‌سی دووه‌مى لیستى سه‌رده‌م بۆ په‌رله‌مانى كوردستان كه باپیر كامه‌لایه و سكرتێرى پارتى كرێكاران و ڕه‌نجده‌رانى كوردستانه ئه‌و ده‌چێته شوێنى عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حمود بۆ په‌رله‌مانى كوردستان”.
گوتیشى: “هه‌ركاتێك كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێهێنرا عه‌بدوڵڵاى حاجى مه‌حمود، پۆستى وه‌زیرى شه‌هیدانى وه‌گرت، ئه‌وكاته به‌پێى ڕێكکاره یاساییه‌كان کورسییەکەی پەرلەمان ڕاده‌ستى باپیر كامه‌لا ده‌كات”.
ئەو بەرپرسەی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕاشیگەیاند: “سه‌رخستنى كابینه‌ى تازەی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئامانجى سه‌ره‌كى ئێمه‌یە چونكه ئێمه له لە ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا شەهید و قوربانیی زۆرمان لە پێناو پاراستنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان داوە و ئێستاش ده‌مانه‌وێت خزمه‌تى هاونیشتمانیانمان بكه‌ین”.