ئێران تەحەدایی جیهان دەکەین و لە دەڕۆژی دیکە ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بەرز دەکەینەوە
لەگەڵ ئەوەی ئەمریکاو وڵاتانی زلهێز پێداگیری دەکەن لەوەی نابێت ببێتە خاوەنی یۆرانیۆم، ئەمڕۆ وه‌ته‌بێژی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران رایگه‌یاند، رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران نزمه و له ماوه‌ی 10 رۆژدا بۆ 300 كیلۆگرام به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه.
عه‌باس كه‌مالوه‌ندی، وه‌ته‌بێژی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران گوتی: “هه‌ركاتێك ئه‌و مۆڵه‌ته 60 رۆژییه كۆتایی هات، كه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا دیاریمان كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بن، تاران به‌ر له كۆتایی ئه‌م مانگه، پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی 3.7% به‌رزده‌كاته‌وه”.
وته‌بێژی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “وڵاتانی ئه‌وروپا سهلمانییان كه ناتوانن رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی جێبه‌جێ بكه‌ن”، گوتیشی: “ئه‌وه‌ی به‌لای ئێرانه‌وه گرنگه، هه‌نگاوه كردارییه‌كانی ئه‌وروپایه”، جه‌ختیشی كرده‌وه، “یان ئه‌وروپا نایه‌وێت پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه بێت، یانیش به‌هۆی فشاره‌كانه‌وه ناتوانێت جێبه‌جێی بكات”.
كه‌مالوه‌ندی ئاشكراشیكرد، وڵاتی چین له‌گه‌ڵ ئێران كار له‌سه‌ر دووباره دیزاینكردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی “ئاراك”ی ئه‌تۆمی ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “هێشتا ئه‌وروپییه‌كان رۆڵیان له دابینكردنی پارچه گۆڕاوه‌كانی وێستگه ناوهكییهكاندا هه‌یه”.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌فته‌ی رابردوو یۆكیا ئامانۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهان نیگه‌رانی خۆی له جێبه‌جێكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران نیشاندا، به‌وه‌ی به‌ڵێنیداوه په‌له له به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌كات. ئه‌مانۆ داوای ده‌ستپێكردنی دانوستانیشی له ئێران و هێزی جیهانی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له به‌ره‌وپێشبردنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی تاران بكه‌ن.