مه‌سرور بارزانی: ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی گرنگمان له سلێمانی ئه‌نجامدا
ئەمڕۆ دووشه‌ممه مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی كوردستان سەردانی سلێمانی كرد و لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان و سۆسیالیست كۆبووەوە.
مەسرور بارزانی لە تویتێکدا له تۆڕی كرمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كه به زمانی ئینگلیزی بڵاویكرده‌وه، دووپاتیكردهوو، لە سلێمانی کۆبوونەوەی گرنگمان ھەبوو لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان، داوامان لێکردن پەلە بکەن لە بەجێگەیاندنی ئەرکی ھاوبەشمان بۆ پێک‌ھێنانی حکوومەتێکی گشتگیر، بەمەبەستی دابینکردنی داخوازییە رەواکانی خەڵکی کوردستان.
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك له شاری سلێمانی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و حیزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان كۆبووه‌وه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم.