سیروان رۆژبه‌یانی: كورد له موسڵ هه‌موو پۆسته‌كانی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه
كورد له هه‌وڵ دایه پۆسته ئیدارییه‌كانی ئیستیحقاقی خۆی له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا وه‌رگرێته‌وه .
سیروان رۆژبه‌یانی جێگری پارێزگاری موسڵ رایگه‌یاند
پشكی كورد له پۆسته ئیدارییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له سه‌دا سیی و سێیه، ئەگەری زۆر هەیە له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا هه‌موو پۆسته‌كان یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه و ئیدی كورد هه‌موو پۆسته‌كانی ئیستیحقاقی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه و له لایه‌ن كورده‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن .
له‌باره‌ی ره‌وشی پارێزگای نه‌ینه‌وا، جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند داوایان كردووه سه‌نته‌ری شاری موسڵ له لایه‌ن پۆلیسی ناوخۆیی بهرێوهببدرێت و ده‌وروبه‌ریشی به هاوبه‌شی له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقه‌وه به‌ڕێوه‌ببردرێن و پارێزگاری له سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییان بكرێت.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014، تیرۆریستانی داعش په‌لاماری پارێزگای موسلێان دا و داگیریان كرد، زۆربه‌ی پۆسته ئیدارییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا چۆڵ كران .