شەڕ و دەمەقاڵی لە تەهران پاش شکست هێنان لە فرۆشتنی نەوت

 

شەڕ و دەمەقاڵی لە تەهران پاش شکست هێنان لە فرۆشتنی نەو

 

پتەوکردنی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، بووە هۆی تێهەڵچوونی سیاسی لە نێو دەسەڵاتدارانی ئێران و لاوازی هەوڵەکانی تەهران بۆ بەبازار کردنی بەرهەمە نەوتیە گەمارۆدراوەکەی، بۆیە مانگی ڕابردوو لە پەرلەمانی ئێران واژوو کۆکرایەوە بۆ دەست لەکار کێشانەوەی وەزیری نەوت،” بێژەن زەنگەنە” بەڵام نەتوانرا واژوویەکی زۆر کۆبکەنەوە

 

لە ڕاپۆرتێکی ناوەخۆیی ئێران دا ئاماژە بە درووست بوونی دەمەقاڵی نێوان زەنگەنە و ڕووحانی کراوە و نزمی ئاستی فرۆشتنی نەوت بووە هۆی پاڵپەستۆیەکی زۆر لەسەری بۆ دەست لەکار کێشانەوەی بۆیە ووتی ” پاشە کشی ناکەم ”

 

ئێران ڕۆژانە نزیکەی 5 , 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد ،بەڵام ئەو ڕێژەیە کەم بوو بۆ 400 هەزار بەرمیل، ئەمەش وای کرد وەزیری نەوت دان بە کاریگەری سزاکانی ئەمریکا بنێت و دڵنیایی دا کە ووڵاتەکەی هەموو ڕێ و شوێنێك دەگریتە بەر بۆ فرۆشتنی بەرهەمە نەوتیەکانی

Back to top button