زۆر به‌كارهێنانی مۆبایله زیره‌كه‌كان چی له ده‌ست و په‌نجه ده‌كه‌ن؟
پزیشكه‌كان هۆشداری له زۆر به‌كارهێنانی مۆبایله زیره‌كه‌كان ده‌ده‌ن و پێیان وایه ئه‌مه په‌تایه‌كی نوێیه و ناویان ناوه”نه‌خۆشی ئایفۆن”
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه له ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر له نه‌خۆش هه‌یه كه ده‌ست و په‌نجه‌یان باش كار ناكات به‌هۆی به‌رده‌وام به‌كارهێنانی مۆبایله‌وه، پرۆفیسۆر ” راكیل كانتیرۆ” چاره‌سه‌ركه‌رێكی سروشتیه و تایبه‌ت بۆ پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یل ده‌ڵێت” چه‌مانه‌وه‌ی په‌نجه گه‌وره‌ی ده‌ست له ئێستادا بوه‌ته نه‌خۆشیه‌كی باو و پێی ده‌وترێت هه‌وكردنی ژێكانی په‌نجه به‌هۆی به‌رده‌وام به‌كارهێنانی مۆبایله‌وه”
توێژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی”ملقه” ی ئیسپانی ئاشكرای كردوه كه به‌رده‌وام نوسینی كورته نامه و به‌كارهێنانی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانی مۆبایل هۆكارن بۆ هه‌وكردنی جومگه‌كان.