شه‌ش ڕێنماییه‌كی گرینگ بۆ خۆپاراستن له‌ په‌تای سكچوون له‌ وه‌رزی هاویندا

له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوین ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی و په‌تا گوازراوه‌كانی وه‌ك سكچوون زۆر ده‌بێت، له‌م بابه‌ته‌وه‌ دكتۆر هه‌رێم كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی پێشكه‌ش ده‌كات بۆ دووربوون له‌ په‌تای سكچوون له‌ وه‌رزی هاویندا.
١- سەرچاوەی ئاوی پاک بەکاربهێنن و هەوڵبدەن بیکولێنن وە ئەو سەهۆلەی دەیکەنە ئاوەکەوە باشترە ئەویش ئاوەکەی کولێنرابێت پاش خرابێتە سەلاجەوە.
٢- زوو زوو دەست بشۆن بەتایبەت لەکاتی ئامادەکردنی خواردن و پێش و پاش نان خواردن و بە کلینێکسی پاک دەستان ووشک بکەنەوە.
٣- خواردنی سەردانەپۆشراو مەخۆن و تا دەکرێت خواردنی ماڵەوە بخۆن تا دڵنیابن لە پاکی و تەندرووستیەکەی.
٤- باشترە لەکاتی ژەمەکاندا هێندە خواردن درووست بکرێت کە دەست بەجێ بخورێت و نەمێنێتەوە و هەڵبگیرێت.
٥- هەرکەسە و خاولی و کەوچک و بابەتی تایبەت بە خۆی بەکاربهێنێت و لەگەڵ کەسیتر هاوبەشی پێ نەکات.
٦- لەکاتی هەستکردن بە سکچوون و رشانەوە سەردانی نزیکترین بنکەی تەندرووستی بکە بۆ رێنمایی و چارەسەری دروست و دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی دژە بەکتریا بەبێ رێنمایی پزیشک.
Back to top button