کۆمپانیای ئه‌پڵ مژده‌ ده‌داته‌ به‌کارهێنه‌رانی ئایفۆن

كۆمپانیای ئەپڵ  كیبۆردی كوردی بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێسی 13 دادەنێت.
كۆمپانیای ئەپڵ لە كۆنفرانسی پەرەپێدانی ناسراو بە “دەبڵیو دەبڵیو دی سی” بەڕەسمی سیستمی ئای ئۆ ئێسی 13 ی ڕاگەیاند ، كە لە مانگی 12ی 2019دا دەخرێتە بازاڕەوە.
ئەو بەرهەمە نوێیەی ئەپڵ چەندین داهێنانی نوێ‌ لەخۆدەگرێت ، گرنگترینیان درێژكردنی تەمەنی پاتریەكەیەتی كە بۆ 12 سەعاتی بەردەوام كار دەكات، ئەوەی جێ‌ ی سەرنجە لەم سیستمە نوێیەدا زمانی كوردی بۆ زیادكراوە و بەكارهێنەرانی كورد دەتوانن كیبۆردی كوردی لەو ئامێرەدا بەكاربهێنن و ئەو ئەپڵیكەیشنانە بە زمانی كوردی بەكاربهێنن كە بەلایانەوە مەبەستە.
Back to top button