پۆچەتینهۆ داوای چوار ئەستێرەی لە تۆتنهام کردووە

ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ داوای لە یانەکەی کردووە چوار یاریزانی بۆ بکڕن و کۆتایی بێت بە رەزیلی یانەکە لە دوو ساڵی رابردوودا.

سپێرز یەکێکە لەو یانانەی کەمترین یاریزانی کڕیووە. سەرەڕای گەیشتنیان بە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان، نەبوونی ئەستێرەی دیار بووە هۆی لەدەستدانی جامەکە.

بەگوێرەی رۆژنامەکانی ئینگلتەرا راهێنەرە ئەرژەنتینییەکە داوای تانگۆی ندۆمبێڵێی ناوەڕاستکاری لیۆنی کردووە  کە نرخی ٦٠ ملیۆن یۆرۆیە. هەروەها نیکۆلۆ زانیۆلۆی یاریزانی بەتوانای رۆما ، ئەویشیان نرخی دەوروبەری ٥٠ ملیۆنە.

دۆنی ڤان دی بیکی ئەستێرەی ئەجاکس ئامانجێکی دیکەیە بەڵام ئەمەیان ئاسان نابێت و مان یونایتد و پی ئێس جی و ئینتەر و رۆما چاودێری دەکەن.

چوارەم یاریزان لە لیستەکەی ماوریسیۆدا  رایان سێسینیۆنی ئەستێرەی فولهامە کە یانەکەی دابەزی بۆ ریزی پلەیەکی ئینگلتەرا و ئەگەری رۆیشتنی بەهێزە.

سپێرز لە پلەی چوارەمی وەرزی رابردوودا هات و بۆ وەرزی داهاتوو بەشداری خولی پاڵەوانەکان دەکاتەوە.

Back to top button