مانچێستەر یونایتد دوو یاریزانی بارسێلۆنای کردۆتە ئامانج
بەرپرسانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵاند دەیانەوێت هەردوو یاریزانی بارسێلۆنا فلیپ کۆتینهۆ و ئیڤان راکێتیچ بگوازنەوە ریزەکانیان.
ماڵپەری مۆندۆ دێپۆرتیڤۆ نزیک لە بلاوگرانا بڵاویکردۆتەوە یانەی ئینگلیزیەکە وەک شوێنگرەوەی پۆل پۆگبای ناوەڕاستکاری فڕەنسی یانەکەیان، دەیانەوێت هەردوو ناوەڕاستکاری یانە کەتەلۆنیەکە بگوازنەوە ریزەکانیان و بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەکارییەکانیان دەست پێکردووە.
لەلایەن خۆیانەوە ماوەی رابردوو بارسێلۆنا ئامادەیی نیشانداوە لە ئەگەری گەیشتنی ئۆفەری باش، دەستبەرداری ئەو دوو یاریزانەیان دەبن.