پنتاگۆن بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی نوێی هێرش بۆ سەر نەوت هەڵگرەکان ، ئێران بە تاوانبار دەزانێت
پنتاگۆن بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەی نوێی کاتی هێرش بۆ سەرنەوت هەڵگرەی یابان ، بۆ جارێکیتر ئێران و سوپای پاسدارنی بە هۆکاری سەرەکی هێرشەکە ناو برد .
پنتاگۆن ڕۆژی دووشەممە بە بڵاو کردنەوەی 11 وێنەی جیاواز لە کاتی هێرش بۆ سەر نەوت هەڵگرەکان کە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ( سەنتکام ) تۆماری کردووە دەریدەخات هێزەکانی سەر بە ئێران لەدووای تەقینەوەکان بۆ شوێن ون کردنی خۆیان ویستوویانە ئەو مینەی نەتەقیوەتەوە لە کەشتیەکە بکەنەوە ، جێگەی ئاماژەیە ئەو مینە ئاویانە وەک موغناتیس بە کەشتیەکانەوە دەنوسێن .
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێدا ئاشکرای دەکات ، بە لەبەر چاو گرتنی ئەم وێنانە و ئەوچەک و تەقەمەنیای لەم هێرشەدا کەڵکیان لێ وەرگیراوە ئێران تاوانباری سەرەکی هێرشەکانە .