ئەمریکا ڕایگەیاند هەزار سەربازی دیکە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

 

 

 

 

جێ بەجێ کاری وەزیری بەرگری ئەمریکا باتریك شاناهان ڕایگەیاند ڕەزامەندی دراوە بۆ ناردنی هەزار سەربازی دیکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی هەڕەشەکانی ئێران

 

شاناهان لە بەیاننامەیەکدا لەم بارەیەوە گوتی سەربازەکانمان لە ڕێی دەریاوە ڕەوانەی ناوچەکە ئەکەین بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندیەکانمان و بەرگری لە کادیرە ئەمریکیەکان و بەدوای هیچ ململانێیەکی سەربازی نین لەگەڵ ئێران

 

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دوێنێ ئێوارە چەند ووێنەیەکی بڵاوکردەوە و بەڵگەی نوێن لەسەر تێوەگڵاوی ئێران لە تەقاندنەوەی دوو کەشتیە نەوت هەڵگرەکان و لە گرتەیەکی فیدیۆیی دا یەکەیەکی سەربازی ئێرانی بەدیار ئەکەون لەکاتی هەڵگرتنەوەی مینێکی نە تەقیو لە کەشتیە نەوت هەڵگرە یابانیەکە

Back to top button