موگرینی : ئەرووپا گوێ بە مۆڵەتی دیاریکراوی ئێران نادات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/06/qalbi-wena-1-78.jpg)
لە کۆبوونەوەکانی رۆژی دووشەممەی وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتی ئەرووپا لە لوگزامبورگ ڕایان وابوو بەڵگەکانی ئەمریکا تا ئێستا سەلمێنەر نین کە ئێران دەستی لە هێرشی سەر نەوت هەڵگرەکاندا بووبێت ، بۆیەش بڕیاران دا بە شێوەی سەربەخۆ لێکۆڵینەوە لەم بابەتە بکەن.
هاوکات گووتی : ئەرووپا گوێ بە مۆڵەتی دیاریکراوی ئێران نادات ، بەڵکو چاوەریی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمین سەبارەت بە پابەند بوون بە ڕێکەوتنەکە
جێگەی ئاماژەیە ، لە دووای بڕیاری کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتی ئەرووپا ، ئەمریکا 11 وێنەی نوێی لە سەر کاتی هێرشەکان بڵاو کردەوە .
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەرووپا لە دووای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە ، بە بەشدرای لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لە تەوەرە سەرەکیەکانی کۆبوونەوەکە کرد و گووتی ئەوەی زۆرتر ئەمرۆ سەرنجی منی ڕاکێشا نیگەرانی هەموو وەزیرەکان بوو لەمەر ئەو ڕووداوانە کە دەتواندرێت بە لێکدانەوەیەکی هەڵە ، گرژییەکان بەرەوە ئاراستەیەکی مەترسیدار بڕۆن و رۆژهەڵاتی ناوەراست زۆر زوو بەرەو جەنگێکی مەترسیدار بچێت .
فدریکا موگرینی هەروەها دەڵێت : هەموو وەزیران هاوڕابوون لەوەی ئەرووپا تا ئەجێگەی بۆی دەکرێت ڕێگری لە سەرهەڵدانی شەڕ بکات لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا ، چوونکە ئێمە دژی شەڕین .