چین : هیوادارین ئێران بڕیاری بەپەلە نەدات

چین هیوادارە ئێران بڕیارێکی بەپەلە دەرنەکات و لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی پاشگەز نەبێتەوە .
ڤانگ ئی ، وەزیری دەرەوەی چین رۆژی سێشەممە لە دووای کۆبوونەوە لە گەڵ وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریا لە کۆنفرنسێکی ڕۆژنامەوانیدا گووتی : داواکارم لە هەموو وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بە تێبینیەکی وردترەوە لە ڕووداوەکانی ناوچە بڕوانن و پشوو درێژ بن لەهەمبەر هێرشی سەر نەوت هەڵگرەکانی کەنداوی عەممان .
سەبارەت بە ڕەوانە کردی هێزی زیاتری ئەمریکی بۆ کەنداوی عەرەب ڤانگ گووتی : داوا لە ئەمریکا و ئێران دەکەم خۆ لە هەندێک کرداری سەربازی بپارێزن چوونکە داهاتوویەکی نادیار چاوەڕێیان دەکات .
چین یەک لە کڕیارانی سەرەکی نەوتی ئێران ئەژمار دەکرێت ، بەم حاڵەشەوە لە دووای سەپاندنی گەمارۆکانی بوواری نەوتی ئەمریکا بە سەر ئێراندا ، چین هیچ بەڵێنێکی بەئێران نەداوە بەردەوام بێت لە کڕینی نەوتی ئەو وڵاتە .
چین لە کاتی دانووستانەکانی ئەتۆمی ئێران و وڵاتاندا وەک لایەنگری ئێران پێناسە دەکرا