ترەمپ: بە ملیۆنان کۆچبەری نایاسایی لە وڵاتەکەمان دەردەکەیین .
دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەر لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە بڵاوکردنەوەی تویتێک باسی لە دەرکردنی ئەو کۆچبەرە نایاساییانە کردووە کە هاتوونەتە ئەمریکاو بە بێ ئیزنی نشینگە لە ئەمریکا دەژین .
ترەمپ بێ ئەوەی باسی وردەکاری ئەم بابەتە بکات دەنووسێت : پۆلیس و بەرپرسانی گومرگی ئەمریکا لە حەوتووی داهاتوودا دەست دەکەن بە دەرکردنی ئەم کۆچبەرە نایاساییانە .
لە کۆتاییدا دەنوسێت : ئەوان واتە کۆچبەرانی نایاسایی ، بەو پەلەو هەلەی خۆیان گەیاندۆتە ئەمریکا هەرواش ئاودیو دەکرێنەوە .