سعوودیا : دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی حوسیەکانمان تێک شکاندووە
سعوودیا : دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی حوسیەکانمان تێک شکاندووە
سعوودیا ڕایگەیاندووە ، درەنگانی ڕۆژی دووشەممە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هیرشبەری حووسیەکانی یەمەنمان لە دووای شوێن هەڵگرتن تێک شکاندووە .
تلویزیۆنی ئەلمەسیرەی حووسیەکانیش باس لە هێرشێکی تازەدەکات بۆ سەر فڕۆکەخانەی ئەبهای سعوودیا
ئاژانسی فەرمی سعوودیا لە زمان بەرپرسانی باڵای سەربازی ئەو وڵاتەوە دەنوسێت ، یەک لەم فڕۆکە بیفڕۆکەوانانە ، لە ئاسمانی یەمن پێکراوو کەوتۆتە خوارەوە .
بەرپرسانی سەربازی سعوودیا هەروەها گوتوویانە ، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی تر لە ئاسمانی شاری ئەبها کراوەتە ئامانج و تێک شکاوە .
فڕۆکەخانەی ” ئەبها ” لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین جار لە لایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی حووسی هێرشی کراوەتە سەر .
چووار شەممەی رابردوو سعوودیا ئاشکرای کرد لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا تا ئیستا 26 کەس بریندار بوون .
سەرچاوە ، بی بی سی