سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: لایەنە بەشدارەکانی حکومەتی نوێ جددین لە زوو پێکهێنانی حکومەت
دوای ئەوەی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ سەردانی حزب ولایەنە سیاسە بەشدارەکانی پێکهێنانی حکومەتی کرد، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لایەنەکان لە زوو پێکهێنانی کابینەی نوێ جددین و بەم زوانەش سیڤی کاندیدان پێشکەش دەکەن.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت لایەنەکان پابەندی خۆیان بە رێککەوتنەکان دووپاتکردووەتەوە و لەماوەیەکی نزیکیشدا سیڤی کاندیدەکانیان پێشکەش دەکەن.
گوتیشی، هیچ وادەیەک بۆ پێشکەشکردنی سیڤی کاندیدەکان دیارینەکراوە.
دوێنێ دوو شەممە 17/06/2019، مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەت، بەمەبەستی یەکلا کردنەوەی سی ڤی و رێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ یەکێتی و سۆسیالیست و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە.