ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی: محموود سه‌نگاوی وه‌ك سه‌گی هاری لێهاتووه
دوای ئه‌وه‌ی كه محموود سه‌نگاوی هێرش ده‌كاته سه‌ر پارتی و سه‌رۆك بارزانی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، رایدهگهێنێت پاش ئه‌وه‌ی كوره كاندیده‌كه‌ی به‌شیاو نه‌زانراوه بۆ وه‌زاره‌تێكی كابینه‌ی نوێ محموود سه‌نگاوی وه‌ك سه‌گی هاری لێهاتووه”.
دوای ئه‌وه‌ی هێرشی كرده سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به میدیاكانی یه‌كێتی گوتووه، پێویست ناكات وتاره‌كه‌ی محموود سه‌نگاوی كه بۆ پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێـتی داویه‌تی له كه‌ناڵی فه‌رمی پێشكه‌ش بكرێت، چونكه له‌وكاته له‌قازانجی نه یه‌كێتی دایه نه له قازانجی رێكهوتنهكانمان دایه له‌گه‌ڵ پارتی بۆیه شه‌ری تاكه‌كه‌سی پێویست ناكرێت به میدیایی فه‌رمی و یه‌كێتی بكرێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، گوتوویه‌تی كێشه‌ی مه‌حموود سه‌نگاوی كێشه‌ی یه‌كێتی نیه، كێشه‌ی خێزانی و شه‌خسیه و كوره‌كه‌ی له ئاستی وه‌زاره‌ت دانه‌بووه و پێش ئه‌وه‌ی پێشكه‌ش بكرێت سیڤیه‌كه‌ی له‌ناو یه‌كێتی دا ره‌د كراوه‌ته‌وه، بۆیه ناكرێت یه‌كێتی و میدیایی فه‌رمی یه‌كێتی بخرێته خزمه‌ت كێشه‌ی شه‌خسی مه‌حموود سه‌نگاوی”.