بەشداربووانی گوندی کوری بەم شێوازە قەرزی نیشتەجێبوون و بڕی 7 هەزار دۆلاریان پێ دەدرێت

وەزارەتی دارایی لە رێگەی بانکەوە خەریکی دانانی میکانزمی چۆنیەتی گەڕاندنەوەی 7 هەزار دۆلار و پێدانی قەرزی نیشتەجێبوونە بۆ زیانلێکەوتوانی پڕۆژەی گوندی کۆری.

عوسمان کوردە،بەرێوەبەری پشکنین و چاودێری لە بەرێوەبەرایەتی گشتی بانکە پسپۆڕیەکان بە باسی راگەیاند: بۆ قەرەبوکردنەوەی بەشداربووانی گوندی کوری چەند رێکارێک گیراونەتە بەررێكارەكەش ئەوەیە ، کۆنوسێک دراوەتە وەزیری دارایی و دوو کۆبونەوەش کراوە سەبارەت بە دانەوەی 7 هەزار دۆلار بۆ بەشداربووانی گوندی کۆری لەگەڵ چۆنیەتی پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون پێیان “.

حکوومەت لە 12ی 5ی 2019 بڕیاری قەرەبوکردنەوەی 4هەزار و 132 هاوڵاتی لە پڕۆژەی گوندی کۆری دەركرد، بە پێدانی زەویەکی 200 مەتری و هەروەها گێڕانەوەی بڕی 7 هەزار دۆلار بۆ هاووڵاتیان کە وەکو قیستی یەکەم داویانە بە کۆمپانیا.

سەبارەت بە میکانزی پێدانەوەی 7 هەزار دۆلارەکە، کوردە گوتی: ” خەریکی دانانی میکانزمین چونکە هەندێک لەو خانووانە دەستاو دەستی کردووە، بەڵام بەو مەرجە دەدرێتەوە کە دەبێت وەسڵ هەبێت کە چۆن پارەکەی داوەتە کۆمپانیا، دواتر پارەکەش لە رێگەی بانک دابەش دەکرێت”.

ئەو ئاشکراشی کرد : دەبێت سەرەتا کۆی پارەکە کە 5 ملیۆن دۆلارە لە لایەن کۆپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی کۆری بدرێتە وەزارەتی دارایی پاشان بدرێتە چەند بانکێک بۆ دانەوەی بە هاوڵاتیان.

کوردە روونی کردەوە، لە حاڵەتی پێدانی قەرز بۆ دروستکردنی خانووەکانیان پارەکە لە بانکی نیشتەجێبوون پێیان دەدرێت، چونكە لە بڕیاری حکوومەت ئاماژە بەوەکراوە هەزار و 214 کەس لە پڕۆژەکە سودمەند دەکرێن لە سندووقی نیشتەجێبوون، پارەکە لە بانکی نیشتەجێبوون خەرج دەکرێت بۆ ئەوەش چاوەڕوانی فەرمانی وەزیری دارایین”.

بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشدا بۆ قەرزی نیشتەجێبوون کەمترینی 18 ملیۆن دینارە و زۆرترینیشی 30 ملیۆن دینارە.

Back to top button