قوباد تاڵهبانی بۆ محموود سهنگاوی: تۆ مافیا و فهرهودی
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/06/webste-qalb-wena.jpg)
لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە دیار نیە میژووەكەی بۆ كەی دەگەڕێتەوە، قوباد تەڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان،چەند مەلەفێكی مەحمود سەنگاوی ھەڵدەداتەوە.
قوباد تاڵەبانی، لەم گرتە ڤیدیۆییەدا بەناڕاستەوخۆ باسی مەحمود سەنگاوی دەكات و دەلێت: مافیایە و رێگرە و كامڵ بویاغە، رۆژنامەنووس كوژە، ھاڵاتووی شەڕە، دزی كردووە و چەكی پێشمەرگەی فرۆشتووتەوە، سەرانە لە خەڵك وەردەگرێت، دێتە سەر تەلەڤزیۆنیش قسە دەكات.
دەقی قسەكانی قوباد تەڵەبانی بۆ مەحمود سەنگاوی:
“فرعەون ھەن لەم کوردستانە ، عەرز داگیرئەکەن ، ڤیلادروست ئەکەن ، تجارەت ئەکەن ، قاچاخچێتی ئەکەن ، خەڵک ئەکوژن ، رۆژنامەنوس ئەکوژن، ھەزار و یەک ئیشی خراپ ئەکەن ، بەڵام ئەو جورئەتە نەبووە روبەرویان بوەستینەوە ، بەخۆشتان ئەزانن ئەمانە کێن ، رۆژانە ھەر ئەو کەسانەن کەزیاتر لەھەموو کەسێکی تر لەسەر کەناڵەكانی تەلەفزیۆن باسی گەندەڵی ئەکەن ، خۆیان و کامل بۆیاغیان دینەسەر تەلەفزیۆن ، کۆبونەوە ئەکەن ، کۆڕ ئەکەن ، باسی گەندەڵی ئەکەن ، بەس خۆیان لەھەموو کەسێک گەندەڵترن ، خۆیان و مجموعە چەکدارێک لەدەوری خۆیان کۆئەکەنەوە ، سەرانە لەخەڵک وەرئەگرن ، پارە لە دوکان وەرئەگرن، خەڵک تھدید ئەکەن ، خەڵک ئیتیھام ئەکەن ، لەعەینی کاتیشدا کاتێک لەکوردستان ئەقەومێ خۆیان بە پاڵەوان ئەناسێنن ، کە لەکوردستان دەقەومێ بەرەکانی جەنگ چۆڵ ئەکەن و چەک و تەقەمەنیەکەیان بەجێئەھێڵن لەساحەکەیا ، بەترس و لەرزەوە رائەکەن ، وەئەو چەک و تەقەمەنیەی لەگەڵ خۆیان ئەیبەن ، دەچن لە بازاری قاچاغا ئەیفرۆشنەوە و دێنە سەر تەلەفزیۆن باسی گەندەڵی ئەکەن”
https://www.facebook.com/638540889641531/posts/1260770504085230?sfns=mo