پارتی دۆسیه‌ی دزینی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌باته‌ دادگای ئیتحادی

فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق وابریاره‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو ورده‌كاری دۆسیه‌ی دزینی نه‌وتی كه‌ركووك دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر بباته‌ دادگایی ئیتحادی و داوایی یاسایی له‌سه‌ر دزینی نه‌وتی كه‌ركووك تۆمار بكات كه‌ له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك ده‌دزن”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌لێت” له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو ته‌واوی ورده‌كاریه‌كانی دۆسیه‌كه‌ ئاماده‌ ده‌بێت كه‌ له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك له‌ لایان چه‌ند حزبێكی و بازرگانه‌ ئێرانی و عێراقی، ده‌دزرێت و ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێت له‌ریگای ده‌روازه‌ی باشماغ”.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شلێ” كۆی به‌ڵگه‌كان به‌رده‌ستمان كه‌وتوون كه‌ رۆژانه‌ نه‌وتی كه‌ركووك له‌رێگای تانكه‌ره‌وه‌ به‌ پارێزگای سلێمانی داده‌بردریت و به‌ دروازه‌ی باشماغ ئاودیوی ئێران ده‌كرێت، بۆیه‌ ئه‌م دۆسیه‌یه‌ ده‌به‌ینه‌ دادگایی ئیتحادی و داوایی یاسایی له‌سه‌ر دزینی نه‌وتی كه‌ركووك تۆمار ده‌كه‌ین”.

Back to top button