شەشە مەرج بۆ لێخوڕینی ماتۆرسكیل دیاریكران

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڵێننامەیەک بە سەرجەم شۆفێرانی ماتۆرسکیل پڕ دەکاتەوە.

لە نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆدا ھاتووە، بەڵێننامە بە شۆفێرانی ماتۆرسکیل پڕ دەکرێتەوە، کە بۆ لەمەودوا شۆفێری ماتۆرسکیل نابێت بێ مۆڵەت شۆفێری بکات.

لە نووسراکەدا ئەم بەڵێنە بە شۆفێرانی ماتۆرسکیل پڕ دەکرێتەوە

1- شۆفێری ماتۆڕسکیل نابێت بەبێ مۆڵەت، ماتۆرسکیل لێبخوڕێت.

2- لەکاتی شۆفێرییدا دەبێت شۆفێری ماتۆرسکیل، پابەندی یاسا و ڕێنماییەکانی ھاتوچۆ ببێت و ڕێزیان لێ بگرێت.

3- لەکاتی شۆفێریدا ھۆکارەکانی سەلامەتی بەکار بھێنێت.

4- نابێت لەشەقام و گۆڕەپانە گشتییەکاندا شۆفێری ماتۆرسکیل سەرکێشی بکات.

5- نابێت شۆفێر بەدەنگی ماتۆرسکیلەکەی ھاووڵاتییان بێزار بکات.

6- ئەگەر شۆفێر پابەند نەبوو بەو خاڵانەی سەرەوە، بۆ ماوەی (10) ڕۆژ ھاتوچۆ دەست بەسەر ماتۆرسکیلەکەیدا دەگرێت، لەکاتی دووبارەبوونەوەشدا، ھەر جارە و ماوەکە بۆ دوو ھێندە زیاد دەکات.

Back to top button