ڕووسیا هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات بە جەنگێکی ئەلەکترۆنی

 

 

دوێنێ دووشەممە کرێملن هۆشداری دایە ئەمریکا لە چوونە نێو هەژمارەکان کە تۆڕی ووزەی کارەبای ڕووسی ئاگادارکراوەتەوە و لە وانەیە بـبێتە جەنگێکی ئەلیکترۆنی لە نێوان هەردوو وڵات

 

ئەم هۆشداریە پاش دوو ڕۆژ هات لە بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز و تیادا هاتبوو کە سەرکردایەتی ئەمریکی بەرپرس لە ئاسایشی ئەلەکترۆنی و باڵێکی گرینگی پنتاگۆنە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی هێرشبەر و بەرگریکار  لە جیهانی ئەنتەرنێت و وزەی خۆی بۆ ئامانج گەیاندنی تۆڕی کارەبای ڕووسی پتەوترکردووە

 

ڕۆژنامەکە گوتیشی بنتاگۆن و بەرپرسانی هەواڵگری دوو دڵ بوون لە ئاگادارکردنەوەی دۆناڵد ترەمپ لە ووردی ئەم چالاکیە نەوەك لە دژی بوەستێت و لەلای بەرپرسە بیانیەکان باسی بکات هەر چەندە پار ساڵ ترەمپ دەسەڵاتی زیاتری بەخشیە سەرکردایەتی ئەلەکترۆنی بۆ جێ بەجێ کردنی چالاکی  هێرشبردن لە ئەنتەرنێت

Back to top button