مۆسکۆ بۆ واشنتۆن : شەڕی دەروونی  لە دژی ئێران بوستێنن

 

مۆسکۆبۆ واشنتۆن : شەڕی دەروونی  لە دژی ئێران بوستێن

 

مۆسکۆ ڕۆژی سێ شەممە داوا لە ئەمریکا دەکات دەست لەو چالاکیانە هەڵگرن کە دەبنە هۆی ( هاندان ) و گرژی زیاتر، یەک لەوان ڕەوانە کردنی زیاتری هێز بۆ ڕژژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئێرانی پێ تووڕە دەکەن .

 

سێرگەی ربابکۆڤ جێگرت وەزیری دەرەوەی ڕوسیا دەڵێت ئەم جموجوڵەی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ، زۆر زانستیانەیە و خۆ ئامادە کردنە بۆ شەڕی ئێران .

 

قسەکانی جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە کەتێکدایە کە پاتریک شاناهان ڕاوێژکاری وەزیری بەرگری ئەمریکا گوتوویەتی واشنتۆن بە نیازە 1000 سەربازی تر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بکات بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران .

سێرگەی ڕبابکوڤ هەروەها دەڵێت : ئەوەی تا ئیستا دیومانە بەردەوامی گووشارەکانی هەمە چەشنەی ئەمریکایە بۆ سەر ئێران وەک جەنگێکی دەروونی .

ئەم هەڵوێست و جوڵەسەربازیانەی ئەمریکا جیا لە خۆ تەیار کردن بۆ شەڕ لە گەڵ ئێران هیچ لێکدانەوەیەکی تر هەڵناگرێت .

Back to top button