مه‌كته‌بى سياسيى پارتى پيرۆزبايى له‌ نێچيرڤان بارزانى ده‌كات

به‌بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونييه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆكى هه‌ريمى كوردستان و به‌مه‌به‌ستى پيرۆزباييكردن، مه‌كته‌بى سياسيى پارتى ديموكراتى كوردستان، سه‌ردانى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى كرد.

له‌ ديدره‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18/6/2019 به‌ڕێوه‌ چوو، مه‌كته‌بى سياسيى پارتى وێڕاى پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى پارتى ديموكراتى كوردستانى بۆ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى سه‌ردان و پشتگيريى پارتى ديموكراتى كوردستانى كرد و جه‌ختى له‌ گرنگيى هاوكارى و ته‌بايى و كارى پێكه‌وه‌ييى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ‌كرده‌وه‌.

Back to top button