ئێران كەوتە هەڕەشە
حوسەین سەلامی بەرپرسی هێزەكانی پاراستنی شۆڕشی ئێران ناسراو بە حەرەس سەوری هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات و دەڵێت موشەكە بالیستیەكانمان دەتوانن هەر ئامانجێك بپێكن كە مەبەستمانە لە كەنداو
سەلامی ئاماژە بەوە دەكات كە موشەكە بالیستیەكانی ئێران بونەتە هۆی گۆڕینی هاوكێشەی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەبێت هەموان ئەوە بزانن
ئەو هەڕەشانەی هێزەكانی پاراستنی شۆڕشی ئێران لە كاتێكدایە كە بەهۆی فشارەكانی ئەمریكا دۆخی سیاسی و ئابوری ئێران بەجۆرێك شێواوە لە ماوەی دەسەڵاتی شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩ وە ئێران توشی گرفتی لەو شێوەیە نەهاتووە