ئەمریكا و رووسیا و ئیسرائیل بۆ كۆتایهێنان بە ئێران لە سوریا كۆدەبنەوە

 

ئەمڕۆ سێ شەمە لە واشنتۆن لێپرسراوێكی باڵای ئەمریكی دووپاتی كردەوە كە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی ئەمنی نێوان ئەمریكا و ڕووسیا و ئیسرائیل دەبەسترێت بۆ گفتوگۆ لەسەر دۆسێی و هەڕەشەكانی ئێران و باروودۆخ لە سوریا

ئەم بەرپرسە گوتی ڕاستە هاریكاری ڕووسی – ئێرانی هەیە بۆ پاڵپشتی لە ڕژێمی ئەسەد لە سوریا بەڵام ئامادەبوونی مۆسكۆ بە ئاشكرا لەم كۆبوونەوەیە گۆڕانكاری و كراوەیی ڕووسیای پیشان ئەدات لەمەڕ بوونی هێزەكانی ئێران لە سوریا و ئاماژەی بە ڕكابەریەكانی ناوچەكەی دا و باس لە هاریكاری نێوان ئەم سێ لایەنە دەكرێت بۆ ئەوەی پێكدادانی سەربازی درووست نەبیت

ئەم كۆبوونەوەیە لەسەر ئاستی ڕاوێژكارانی ئاسایشی نەتەوەیی هەر سێ ووڵات ئەبێ و لەم بارەیەوە ئەمریكا ڕایگەیاند جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی كۆشكی سپی چاوی بە ڕاوێژكاری ڕووسی نیكۆلای باتروشێف و ڕاوێژكاری ئیسرائیلی موئیر بەن شەبات دەكەوێ لە قودس كۆتایی ئەم مانگە

Back to top button