بارەگای بارزانی بۆ مەحمود سەنگاوی ، مافیا و تاڵانچی و بكوژ هی ئەوە نین وەڵامیان بدرێتەوە
دوای ئەوەی مەحمود سەنگاوی لە كۆبوونەوەیەكی حزبی بێ رێزی بەرامبەر سەرۆك بارزانی و خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات, بارەگای بارزانی وەڵامی لێدوانەكەی مەحمود سەنگاوی دەداتەوە, دەلێت:” وتەكانی مەحموود سەنگاوی كە لە ئەو پەڕی نزمی و بێ ئاستیدا بوون، ئەوە ناهێنێ وەڵام بدرێتەوە”.
لە بەشێكی دیكەی وەڵامی بارەگای بارزانی هاتووە, مێژوو كردەوەكانی مەحموود سەنگاوی دیارە, ، مافیا و تاڵانچی و بكوژ هی ئەوە نین وەڵامیان بدرێتەوە.
دەقی وڵامدانەوەكەی بارەگای بارزانی
وتەكانی مەحموود سەنگاوی كە لە ئەو پەڕی نزمی و بێ ئاستیدا بوون، ئەوە ناهێنێ وەڵام بدرێتەوە. چونكە مێژوو و كردەوەكانی ئەو كەسە دیار و ئاشكرایە و، مافیا و تاڵانچی و بكوژ هی ئەوە نین وەڵامیان بدرێتەوە. لەگەڵئەوەیشدا بۆ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و گوتەبێژەكەی زۆر جوانتر بوو بێ دەنگ بانە نەك ئەوەی بەیاننامەیەكی شەرمنانە و بێ ناوەڕۆك لە بەرانبەر وتەكانی تاڵانچییەك بڵاو بكەنەوە كە بە نەفەسی تێكدانی ڕەوشی كوردستان و شێواندنی ئاسوودەیی كۆمەڵایەتیی خەڵك قسەی كردووە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی
18ـی 6ـی 2019