نەجمەدین كەریم: لاهور جەنگی 17 ئۆتۆمبێلی پارێزگای كەركووك و سێ‌ ئۆتۆمبێلی منی دزیووە

 

دوای ئەوەی نەجمەدین كەریم لە لوبنان گەڕایەوە كوردستان لە دیدارێكی میدیایی چەند بەڵگەیەكی نوێ‌ لە بارەی چەند دزی و فەرهوودێكی كەركووك ئاشكرا دەكات, زانیاری لە بارەی هۆكاری راگرتنی ئاشكرا دەكات.

نەجمەدین كەریم پارێزگاری شەرعی كەركووك لە دیدارێكی میدیایی رایدەگەیەنێت كە: لە نێو فرۆكەخانەی بەیرووت لە لوبنان لە لایەن پۆلیس راگیرام بە تۆمەتی ئەوەی چەند دۆسیەیەكی گەندەڵیم لە كراەوەتەوە, دوای ئەوەی چوومە بەردەم دادگای ئەو وڵاتە لە لایەن دادوەر بێ‌ تاوان دەركەوتم.
پارێزگاری شەرعی كەركووك لە بارەی نەگەڕاندنەوەی ئۆتۆمبێلەكانی پارێزگای كەركووك ئاشكرای دەكات كە ئۆتۆمبێلەكانی گەڕاندۆتەوە بەڵام لە لایەن لاهور جەنگی دزراون, پارێزگاری سەرپێندراوی كەركووك راكان سەعید بۆ ئەم مەبەستە نامەیەكی ئاراستەی لاهور جەنگی كردووە كە ئۆتۆمبێلەكان بگەڕێنێتەوە.
نەجمەدین كەریم گوتیشی:” سێ‌ ئۆتۆمبێلی خێزانەكەمان كە لە سلێمانی بوون لە لایەن لاهور جەنگی و بنەماڵەی جەنگی دزراون.

Back to top button