ئه‌مرۆ بارزانی ده‌گاته‌ سعودیا

خواكوڕك

له‌ چواچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتانی كه‌نداو، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 26/11/2016 ده‌گاته‌ وڵاتی سعودیه‌ و كۆمه‌ڵێك دیداری گرنگ ئه‌نجام ده‌دات.

مه‌سعود بارزانی دوێنێ هه‌ینی 25/11/2016 بە بانگهێشتی فەرمیی شێخ محەمەد بن زاید، سەردانی ئاماراتی کرد بڕیاره‌ ئه‌مرۆش بە فەرمیی سەردانی سعودیە بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆ ببێتەوە.

له‌سه‌ردانی پێشووتری بارزانی بۆ سعودیا له‌لایه‌ن شا عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیـز، شای پێشووی سعودیە و شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای ئێستای ئەو وڵاتە کۆ بووەتەوە، پێشوازی شاهانه‌ی لێكراوه‌.

Back to top button