یەكێـتی ئەوروپا چەند هەنگاوێك دژ بە توركیا دەگرێتە بەر

 

دوای ئەوەی توركیا چەند هەنگاوێكی دژ بە ناوچەی ئابووری یۆنان لە ناوچەی قوبرس گرتە بەر یەكێتی ئەو رووپا بە توندی هاتە سەر هێل و ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا، كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا و كۆمیسیاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ و ئاسایشی یه‌كێتییه‌كه‌ی راسپارد، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانی توركیا له‌ ناوچه‌ی ئابووری قوبرس، رێككاری یاسایی بگرنه‌ به‌ر.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاری ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا نیگه‌رانی له‌ باره‌ی چالاكییه‌كانی توركیا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره‌ گوێی له‌ داواكاری و بانگه‌وازه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا نه‌گرتووه‌.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ داواشیكرد، توركیا دان به‌ خۆیدا بگرێت و رێزی مافه‌كانی قوبرس بگرێت و دوور بكه‌وێته‌وه‌ له‌ كاری تاك لایه‌نه‌ له‌ ناوچه‌كانی ژێر سه‌روه‌ری قوبرسدا.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌، له‌ نزیكه‌وه‌ و به‌ وردی چاودێری به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی ره‌وشی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن و به‌ ته‌واوی هه‌ماهه‌نگن له‌گه‌ڵ قوبرس و ئاماده‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گونجاوی هه‌ر ئه‌گه‌رێك.
توركیا له‌ كه‌ناراوه‌كانی قوبرسی باكوور، ده‌ستیكردووه‌ به‌ گه‌ڕان به‌ دوای غازی سرووشتییدا و قوبرسیش ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ئابووری خۆی ده‌زانێت.
له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌، توركیا قوبرسی باكوور كه‌ له‌ ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دانی پێدا نه‌نراوه‌، به‌ خاوه‌ن ماف ده‌زانێت له‌و ناوچانه‌ و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ مافی به‌ خۆی داوه‌ به‌ دوای غازی سرووشتییدا بگه‌ڕێت.
سه‌رچاوه‌: RT

Back to top button