به‌وێنه‌، خاوه‌نه‌كه‌ی فه‌یسبوك سندوقی خه‌و بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی دروست ده‌کات

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ری سکای نیوز عه‌ره‌بی دامەزرێنەری فەیسبوك، مارك زوکەربێرگ سندوقێکی داهێناوە بەناوی “سندوقی خەوتن”.
بەگوێرەی هه‌واڵه‌که‌ ئاماژە بەوەکراوە: ئەم سندوقە لە کاتژمێر شەش و حەوتدا رووناکی دروستدەکات، ئەمەش ئاگاداری دەکاتەوە کە کاتی ئەوە هاتووە دوو منداڵەکەیان بەخەبەربهێنێتەوە، ئەگەر لە حاڵەتێکدا لە خەو هەستا و رووناکی نەبینی ئەوا واتە دەبێت زیاتر بخەوێت و کاتی هەستان نەهاتووە.
ئەم سندوقە بچوكە کە رووناکیەکی کەمی لێوە دەردەچێت کە بێزارکەر نییە، دەکرێت لە تەنیشت جێگەی خەوتنەوە دابندرێت.
زوکەربێرگ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وتوویەتی: ئەم سندوقە زیاتر لەوەی چاوەڕوانم دەکرد سەرکەوتوو بووە.
ئەم تایبەتمەندییە هاوکاری بریسیلا چان دەکات تا بزانێت دەبێت لە چ کاتێکدا منداڵەکانی لە خەو هەڵبستێنێت.
زوکەربێرگ وێنەی ئەم داهێنانەی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوکردووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر هه‌وادارنی  دەستخۆشیان لێکردووە بۆ ئەو بیرۆکەیە، هەندێکیان بە “باوەڕ پێنەکراو” ناویان بردووە و بەشێکی دیکەیان بە بیرۆکەیەکی رۆمانسی دایانناوە.
Back to top button