سهڵاحهدین دهمیرتاش: پشتیوانی له ئیمامئۆغڵو دهكهین
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پیشووی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لەزیندانەوە رایگەیاند: باوەڕمان بەوە هەیە کە پێویستە پشتیوانی لە ئیمام ئۆغڵو بکەین، لەبەرئەوەی هەموومان بەیەکەوە جوانین.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە داوا لە کوردانی ئیستانبوڵ دەکات دەنگ بە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، کاندیدی جەهەپە بدەن.
دەمیرتاش لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوەکردووە کە بڕیاری ئەو بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستانبوڵ هاوشێوەی پارتەکەی ،هەدەپەیە، و پێویستە کوردانی ئەو شارە دەنگ بە کاندیدی جەهەپە بدەن.
بڕیارە لەم مانگەدا هەڵبژاردنی ئیستەنبوڵ دووبارە بکرێتەوە و کە هەریەکە لە بیناڵی یڵدرم و ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ کێبڕکێ دەکەن.
چەند راپرسییەك دەریانخستووە، ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، كاندیدی ئۆپۆزیسیۆن بۆ سەرۆكایەتی گەورە شارەوانی ئیستنابوڵ، كە پێشتر سەركەوتنەكەی رەتكرابووە، هێشتا چانسی زیاترە و لە پێش كاندیدی ئاكپارتی یە كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكات.
راپرسییەكان ئاشكرایان كردووە، ئیمامئۆغڵو، كاندیدی جەهەپە، لە مێزگردە تەلەڤزیۆنییەكاندا بەسەر بینالی یڵدرم، كاندی ئاكپارتی سەركەوتووە، ئەوەش وایكردووە پێش ئەوەی هەڵبژاردنەكە بكرێتەوە لە 23/6/2019، ئیمامئۆغڵو زیاتر كەوتووەتە بەر دڵی هاووڵاتیان.