فیدل كاسترۆ كۆچی دوایی كرد

خواكوڕك

راگه‌یاندنی فه‌رمی كۆبا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ 26/11/2016 بڵاویان كردوه‌ته‌وه‌ فیدڵ كاسترۆی سه‌رۆكی پێشووی كوبا دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خشیه‌كه‌ی له‌ ته‌مه‌نی 90 ساڵێدا كۆچی دوایی كرد.

فیدڵ كاسترۆ له‌ساڵی 2006 به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ وازی له‌ ده‌سه‌ڵات هێناوه‌ و برا بچووكه‌كه‌ی رائوڵ كاسترۆی راسپاردووه‌ به‌ سه‌رۆكی ره‌سمی ئه‌و وڵاته‌ له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2008.

رائۆڵ كاسترۆ شه‌وی هه‌ینی به‌ جل و به‌رگی سه‌ربازیه‌وه‌ له‌ كه‌ناڵی راگه‌یاندنی فه‌رمی كوبا ده‌ركه‌وت و رایگه‌یاند، “ئه‌مرۆ براكه‌م فیدڵ كاسترۆی سه‌ركرده‌ی شۆرشی كۆبا له‌ كاتژمێر 10:29 خوله‌كی شه‌و كۆچی دوایی كرد”.

Back to top button