چەند كۆمپانیایەك لە بەسرە موشەك باران كران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە چەند كۆمپانیایەكی بیانیی نەوت لە بەسرە كرانە ئامانج و بەم هۆیەشەوە دوو كەس برینداربوون.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگاری بەسرەی رایگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ی حوزەیرانی بە موشەك هێرشكراوەتە سەر چەند كۆمپانیایەكی بیانیی نەوت لە بەسرە لەنێویاندا ئێكسۆن مۆبیلی ئەمریكی و موشەكێكیش بەر بارەگای كۆمپانیاكە كەوتوە.
بەوتەی سەرچاوەكە، بەهۆی هێرشكەوە دوو كەس برینداربوون، كە هەردووكیان كرێكاری عیراقین.
ئەو شوێنەی هێرشیكراوەتە سەر كۆمپانیایەكی نەوتی ئیتاڵی و هەروەها هۆڵەندیشی لێیە و تائێستاش هیچ گروپ و لایەنێك بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشەكە رانەگەیاندوە.
لەدوای هێرشەكەش، كۆمپانیا ئێكسۆن مۆبیل رایگەیاندووە 20 لە كارمەندە بیانییەكانی لە ناوچەكە دەكشێنێتەوە.
كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئهمهریكی مانگی رابردووش بههۆی ههڕهشهكانهوه ژمارهیهك فهرمانبهری كۆمپانیاكهی له بهسره دوورخستهوه و پاش چهند رۆژێك راگهیێنرا كه گهڕاونهتهوه شوێنی كارهكانیان له باشووری عێراق.