ئهمریکا : هەموو ئامادەکاریەکمان کردووە بۆ رووبەرووبوونەوەی ئێران
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : “1000 سەربازیتر رەوانەی رۆژھەڵاتی ناوەراست دەکەین بۆ ئەوەی بە ئێران بسەلمێنین , ئێمە زۆر مگوڕین لە بەرپەرچدانەوەی ھەرەشە تیرۆریستیەکانیان “.
لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی ناوەندی و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی وڵاتەکەی ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ گووتی ئامانجی کۆبوونەوەکەیان ئەوە بووە کە ئامادەیی تەواويان ھەیە بۆ رووبەرووبوونەوەی سەربازی ئێران, ئەگەر ھاتوو ئەو وڵاتە هەر بریارێکی هەڵە بدات .
وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا هەروەها دووپاتی كردهوه، “باسمان لە بریارەکەی فەرماندەیی ناوەند کردووە ، بۆ ڕەوانە کردنی 1000 سەربازی دیکە وەک هێزی پشتیوان بۆ رۆژھەڵاتی ناوەراست، ئەم بڕیارەش سەرۆك ترەمپ و وهزیری بهرگری دەنگی بەڵێیان پێداوە “.
پۆمپییۆ لە درێژەدا دەڵێت : “ئامانج لەم جووڵە سەربازییە ئەوە ، ئیران باش تێبگات ، کە ئێمە سوورین و ناهێڵین بەردەوام بن لە سیاسەتی هەڕەشە و تۆقاندن و کردەوەی تیرۆریستی لە ناوچەدا “.
لە کۆتاییدا دەڵێت ، “ئێمە زۆر جار دووپاتمان کردۆتەوەو سەرۆك ترەمپیش بسەرۆك وەزیرانی یابانی ڕاسپاردبوو ، کە ئێمە شەڕمان ناوێت، بەڵام بۆ پاراستنی بەرژوەندییەکانی خۆشمان هەموو ڕێکارێک دەگرینە بەر .”.