ئاڵمانیا :بەڵگەی زۆر بەهێز لەبەردەستە دەیسەلمێنێت ئێران هێرشی کردۆتە سەر نەوت هەڵگرەکان
ئانگلا مێرکڵ ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمانیا رۆژی سێشەممە گووتی : بەڵگەی بەهێز لە بەر دەستن کە دەیسەلمێنن ئێران لە کەنداوی عەممان هێرشی کردۆتە سەر نەوت هەڵگرەکان، ئەو گووتی : ئێمە ئەم کردەوە زۆر بە هەند وەردەگرین و بەڵگەشمان لە بەر دەستە .
ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمانیا لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا لە بەرلین هۆشداری دایە ئێران و گووتی پێشێل کردنی یاساکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی داهاتوویەکی ڕەش بۆ ئێران بە دیاری دێنێت .
ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی بەڵگەیی لە سەر بەلەمەتوند ئاژۆکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە نزیک نەوت هەڵگرەکان ، ئێرانی بە تاوانباری سەرەکی هێرشی سەر نەوت کێشەکان ناو برد .