به‌وێنه‌یه‌ك یه‌كێتی رای محموود سه‌نگاوی به‌رای یه‌كێتی خسته‌روو

پاش ئه‌وه‌ی مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هێرشی كرده‌ سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مشه‌و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێـتی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ سه‌ردانی مه‌حموود سه‌نگاویان كردووه‌، به‌كۆمه‌ڵ وێنه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ بڵاو كردۆته‌وه‌”.

دوای هێرشه‌كه‌ی مه‌حموود سه‌نگاوی بۆ سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر قسه‌كانی مه‌حموود سه‌نگاوی بڵاو كرده‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر زوو روونكردنه‌وه‌كه‌ له‌لایان پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌دكرایه‌وه‌، باره‌گای بارزانی له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا مه‌حموود سه‌نگاوی به‌ دز و مافیا و رۆژنامه‌كوژ پێناسه‌ كرد”.

له‌هه‌مان كاتیش دا مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌سه‌ر قسه‌كانی مه‌حموود سه‌نگاوی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌تۆمه‌تبار زانی له‌وه‌ی كه‌ ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵ مه‌حموود سه‌نگاوی نه‌كردووه‌، به‌ڵام هه‌ر ئه‌مرۆ وێنه‌یه‌كی ئه‌مشه‌وی وێنه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ گوته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی و شیخ جه‌عفه‌ر و مسته‌فا چاوره‌ش و لاهور جه‌نگی و كۆمه‌ڵێكی تر له‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ چاودێران پێیان وایه‌ ئه‌مه‌ په‌یامێكه‌ له‌ یه‌كێتیه‌وه‌ كه‌ رای مه‌حموود سه‌نگاوی رای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌”.

Back to top button