بەرپرسانی ئەورووپی هەفتەی داهاتوو سەبارەت بە ئێران لە گەڵ برایان هۆک کۆدەبنەوە

 

 

ئاڵمانیا ، بەریتانیا و فەڕەنسا بۆ بەردەوامی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران ڕێکارێکی نوێ دەگرنە بەر .بە گوێرەی وتەی دیپلۆماتکارانبەرپرسانی سێ وڵاتی ناوبراو لەهەفتەی داهاتوو لەگەڵ برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە پاریس کۆدەبنەوە .

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز بەرەبەیانی ڕۆژی چووارشەممە 19/6 /2019لە زار چەند دیپلۆماتەوە ئاشکرایان کرد سێ وڵاتی ئاڵمانیا ، بەریتانیا و فەڕەنسا دەیانەوێت ڕێکارێکی نوێ بدۆزنەوە بۆ بەردەوامی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران .

 

 

هەر بە پێی ئەم سەرچاوەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە بەشی بەرپرسانی خوارەوەدا لە پەراوێژی کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەورووپا لە بروکسێل تاوتوێی ئەم بابەتە دەکرێت .

رۆیترز هەروەها دەنووسێت یەک لەم ڕێکارانە سەردانی نوێنەرانی دەرەوەی ئاڵمانیا ، بەریتانیا و فەڕەنسا  دەبێت بۆ ئێران .

Back to top button