بزۆتنەوەی ئیسلامی: پێویستە یەكێتی روونكردنەوەی زیاتر لەسەر قسەكانی مەحمود سەنگاوی بدات

سەركردەیەكی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان پێشنیار دەكات یەكێتی نیشتیمانی كوردستان روونكردنەوەی زیاتر لەسەر قسەكانی مەحمود سەنگای بدات.

ئەنوەر عەنەبی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند، دەبێت بیر لەدۆخی کوردستان بکرێتەوە، نەک پەرتەوازەیی و پێویستە بەزوویی حکوومەت دروست بکرێت.

سەبارەت بە قسەكانی مەحمود سەنگاوی ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی بزۆتنەوە دەلێت: ”ئەو قسانە وای کردووە کە حزبەکەی خۆشی پێی ناخۆشە، بەڵام حزبەکەی یەک ھەڵوێست نییە لەسەر ھەندێک شت، یەکێک لەوانە ھەڵوێستی مەحموود سەنگاوییە“.

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوە داوای لە یەکێتی کرد، ”ڕوونکردنەوەی زیاتر لەمبارەیەوە بدات، بۆ ئەوەی دڵی بەرانبەرەکەی بهێنێتەوە“.

دوای ئەوەی مەحموود سەنگاوی بۆنەیەکی بچووکی حزبەکەی بۆ پەلاماردانی پارتی و سەرۆک بارزانی قۆستەوە، مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕەخنەی توندی لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی گرت کە بەیاننامەیەکی ”شەرمنانە“یان لەسەر ئەو سووکایەتییانەی مەحموود سەنگاوی بڵاو کردووەتەوە.

Back to top button