ئه‌ياد عه‌لاوى سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

د. ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی مینبه‌ری عێراقی، پیرۆزبایی له‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

ئەیاد عه‌لاوى و شاندێكى ياوه‌رى كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی مینبه‌ری عێراقی پێكهاتبوو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19/6/2019 له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان،عەلاوی ته‌واوى پشتگيريى خۆى و مينبه‌رى عێراقى بۆ نێچيرڤان بارزانى  ده‌ربڕى و  لەبەرامبەردا بارزانی سوپاسی سه‌ردان و پيرۆزباييى عه‌لاوى و شاندى ياوه‌رى كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ كران و  نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌ ڕێگه‌ی گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، كرده‌وه‌.

Back to top button