لە سلێمانی 7 ئافرەت دەكوژرت

خواكوڕك

به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ ئافره‌تان ئاماری تووندووتیژی دژ بە ئافرەتان رایگەیاند. بە بەراورد بەساڵی رابردوو لە سلێمانی ئەمساڵ 7 ئافرەت كوژراون، ١٤٧ ئافرەت لە سەنتەرەکانی داڵدەدانی ئافره‌تان داڵدەدراون.

رۆژی 25ی 11ی 2016 بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کارو کاروبای کۆمەڵایەتی سلێمانی، بەهاوبەشى لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تانى سلێمانی، ئامارى پێشێلکارییەکانى دژ بە ئافره‌تانیان بڵاو كرده‌وه‌، لەو بارەیەوە عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری چاودێری کارو کاروبای کۆمەڵایەتی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند پشتیوانی‌‌ و به‌رده‌وامی‌ خۆمان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بیروڕا و نه‌ریت‌ و ڕه‌فتاری‌ ناتوندوتیژ به‌رانبه‌ر ئافره‌تان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌رجۆره‌ ڕه‌فتارێكی‌ توندوتیژی‌ جه‌سته‌یی‌‌ و ده‌روونی‌ به‌رانبه‌ر ئافره‌تان سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ین‌ و به‌ هه‌موو ڕێگا یاساییه‌كان‌ و دامه‌زراوه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانمانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ده‌بینه‌وه‌.

هەروەها بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافره‌تان، ئاماژەی بەوەدا ” لە سنوری پارێزگای سلێمانی و لەساڵی ڕابردودا، ھەزارو ١١٨ حاڵەتی توندوتیژی بەرامبەر ژنان کراوە کە كوشتنیشیان تیادا بوە، بەڵام لەمساڵدا ٢٥٠ حاڵەت ھەبووە، واتە ٨٦٨ كه‌می كردووه‌”.

Back to top button