حکومەتی بەریتانیا ڕازی بووە بڕی 1.6 ملیارد دۆلار قەرەبووی بانکی “میللەت” ی  ئێران بکاتەوە

 

 

ڕاگەیاندنەکانی بەریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایان کرد کە حکومەتی بەریتانیا لە ڕێکەوتنێکی دوور لە یاسای وەزارەتی داد ،1.6 ملیارد دۆلار قەرەبووی بانکی میللەتی ئێران بکاتەوە .

 

حکومەتی بەریتانیا لە راگەیاندنێکی چەند دێڕیدا دەڵێت ، لە گەڵ بانکی میللەتی ئێران ڕێکەوتنێکمان کردووە و لە سەر قەرەبووی ئەم بانکە ڕێک کەوتووین ، وردەکاری ئەم ڕێکەوتنەش بە نهێنی دەمێنێتەوە .

بەم ڕێکەوتنەش کێشەی یاسایی بەریتانیا و بانکی میللەت کۆتایی پێدێت .

لە دە ساڵ لەمەوبەرەوە بەریتانیا دەستی بەسەر بڕێکی پارەی ئەو بانکەدا گرتبوو کە هۆکارەکەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بووە .

Back to top button