بە فەرمانی روحانی : بیانیەکان بێ ئەوەی مۆر لە پاسپۆرتیان بدرێت دەتوانن سەردانی ئێران بکەن
چاودێرانی سیاسی و یاسایی پێیان وایە ئێران بەو کارە ڕێگەری لە ناسینەوەی سیخوڕە بیانیەکانی دەکات
عەلی ڕەبیعی وتەبێژی حکومەتی ئێران ، ڕۆژی چووارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیراندا بە پەیامنێرانی راگەیاندووە ، بە ئەمری راستەوخۆی سەرۆک کۆمار توریستە بیانیەکان بێ ئەوەی مۆر لە پاسپۆرتیان بدرێت و ناویان ئاشکرا بکرێت دەتوانن سەردانی ئێران بکەن .
ڕەبیعی هەروەها دەڵێت ئامانج لەم کارە ڕاکێشانی گەشتیارانی بیانییە بۆئێران ، دوواتر دەڵێت ، بەڵام بە داخەوە ئەمریکا بە بەرنامەی تیرۆریستی ئابووری وەهای کردووە ، هەر کەس سەردانی ئێران بکات ، دەترسێت لەوەی پاشەڕۆژ لێ پێچینەوەی بۆ بکرێت .
بە قسەی ڕەبیعی بە فەرمانی ڕاستەوخۆی حەسەن روحانی ئەم یاسایە لە هەموو فرۆکەخانەکانی ئێران دەچێتە بوواری جێبەجێکردنەوە .