ئەمیری كوەیت لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانییەوە دەكات
ڕۆژی چوارشەممە 19ـی 6ـی 2019 شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح ئەمیری کوەیت لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك مەسعود بارزانییەوە كرد.
لەو پەیوەندییەدا ئەمیری كوەیت خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بەو پێشڤەچوونە سیاسییانەی كە لە ئاستی هەرێمی كوردستان و هەروەها پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا هاتۆتە ئاراوە و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاتر ی بۆ گەلی كوردستان خواست.
هەر لەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی ئەمیری كوەیتی كرد و بەخێرهاتنیشی كرد كە بە سەردانێك ئەمڕۆ گەییشتووەتە بەغدای پایتەختی عێراق.