دواین زانیاری لەبارەی كارەباوە

خواكوڕك
 
گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان(محمەد ئەمین هەورامانی) رایگەیاند لەئێوارەی رۆژی هەینی 25ی 11ی 2016، بەهۆی پەستانی غازی كۆمپانیای (دانەغاز) بەرهەمهێنانی كارەبا لە 2600 مێگاواتەوە بۆ 1500مێگاوات دابەزیوە دەلێت تاوەكو ئێستاش لەهەوڵی چارەسەركردنی ئەو گرفتەین، كاری باشمان كردووە، ئەمڕۆش دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە، ئەو گرفتە بەتەواوەتی چارەسەر دەكەین، ئەگەر ئەو گرفتە بەتەواوەتی چارەسەر بكەن، دەتوانن 12كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دابین بكەن.
 
هەر لەسەر گرفتی كارەبا بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی بەكەناڵی رووداوی گوتووە، ئەگەر ئەو گرفتەی روویداوە بەتەواوەتیش چارەسەر بێت، ئەوا دەتوانین تەنیا 10كاتژمێر كارەبا بۆ هاونیشتمانیان دابین بكەین، گوتیشی ئێمە كە دەڵێین دەتوانین 12 كاتژمێر كارەبا دابین بكەین، ئەو شوێنانەش حساب دەكەین كە كارەبای بەردەوامیان پێدەدەین، وەك نەخۆشخانە ‌و پرۆژەكانی ئاو، ئەگینا لە بنەڕەتدا لەم كاتەدا ئەگەر هیچ گرفتیشمان نەبێت، هەر دەتوانین 10 كاتژمێر كارەبا بدەینە ماڵان”.
 
شایانی باسە وەزارەتی كارەبا ئەوەی ئاشكرا كردووە لەو وەرزەدا خواست بۆ زیاتر لە 5500 مێگاوات بەرزبووەتەوە، لەكاتێكدا بەهۆی ئەو گرفتەی لەكۆمپانیای داناغاز روویداوە، ئاستی بەرهمهێنانی كارەبا ئێستا بۆ 1500مێگاوات دابەزیوە.
Back to top button