ئەمریکا دەستبەسەر 16 تۆن کۆکائین دەگریت کە بەهاکەی دەگاتە 1 ملیار دۆلار

 

 

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە دەستیان بەسەر 16 تۆن کۆکائین گرتووە کە بەهاکەی دەگاتە یەك ملیار دۆلار.

لە هەڵکوتانێك بۆ سەر کەشتێك لە یەکێك لە بەندەرەکانی فیلادلفیا و بە یەکێك لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی دەست بەسەر داگرتنی مادەی هۆشبەر دادەنرێت لە مێژووی ئەمریکا

 

نووسینگەی ماکسواین لە تویتێکی دا نووسیوێتی هەموو تاقمی سەر کەشتیەکە دەستگیرکران و توومەتی فیدرالیان ئاراستە کراون و مادە هۆشبەرەکان لە نێو حەوت کامیۆن دۆزرانەوە لە سەر کەشتی ” غایان ئیم سی ئێس ” و ئامادکرابوو بۆ گەشت بەرەو ئۆرۆپا

 

ئەمریکا بە گەورەترین بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دادەنرێت لە جیهان  و ڕێژەی مردن بە زێدەڕەوی لە بەکارهێنانی ئەم مادانە گەیشتووتە 197 کەس لە ڕۆژێك دا و ئاماژە درا کە 93% مادەی هۆشبەر کە دابەشی سەر ووڵات دەکرێ لە کۆلۆمبیا هاوردە دەکری و 4% لە ووڵاتی بیرۆ

Back to top button