پەرلەمان ئیسرائیل نوێنەری چوار وڵاتی عەرەبی دەبینن

 

كەناڵی حەوتی ئیسرائیل ئاشكرای كرد كە ژمارەیەك پارلەمانتاری ئیسرائیل لە ئەنقەرە كۆبونەوەیان لەگەڵ نوێنەری چوار وڵاتی عەرەبی ئەنجام داوە

ئەو پەرلەمانتارانە كە ئەندامی پارتی لیكۆدن لەگەڵ نوێنەری وڵاتانی مەغریب،فەڵەستین،جەزائیر و ئەردەن كۆبونەوەیان ئەنجام داوە و تێیدا ئاماژەیان بە هەماهەنگی نێوانیان كردووە بۆ ڕوبەڕو بونەوەی تیرۆرو گۆڕینەوەی زانیاری لەو بارەوە

كەناڵەكە لەزاری بن براك ئەندامی پەرلەماني ئیسرائیل ئاماژەی بەوە كردووە كە لایەنی ئیسرائیلی خۆشحاڵ بووە بەو دیدارەو بە گرنگیشی زانیوە بۆ سنور داركردنی چالاكی گروپە تیرۆریستیەكان

 

سەرچاوە ;عربی ٢١

Back to top button